01/12/2025 323 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا و ئۆكرانیا لەسەر پلانی ئاگربەست ڕێكەوتن و وەفدێكیش دەچێتە مۆسكۆ

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، وەفدی ئەمریكا و ئۆكرانیا لەبارەی پلانی ئاگربەستەوە گەیشتوون بە ڕێكەوتن، میدیای ئەمریكیش بڵاوی كردەوە، شاندێكی ئەمریكا ئەمرۆ دەچێتە مۆسكۆ.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، گفتوگۆی باشیان لەگەڵ ئۆكرانیا لەبارەی پلانی ئاشتی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەشدا، كە دەرفەتی گەورە لە ئارادایە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا میدیای ئەمریكی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ستیف ویتكۆف و جارید كۆشنەر، وەك شاندی ئەمریكا دەچنە ڕووسیا.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، شاندەكانی ئەمریكا و ئۆكرانیا لە فلۆریدا، گفتوگۆی باشیان لە لەبارەی پلانی ئاشتی ئەنجامداوە و ئەمڕۆش شاندی ئەمریكی دەچێتە ڕووسیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پلانی ئاشتی تاوتوێ دەكەن.

ڕاشیگەیاند، لەئێستادا، دەرفەتی گەورە لە ئارادایە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاشتی لە ئۆكرانیا و ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەگەری هەیە، ڕووسیا ئامادەیی خۆی نیشان بدات سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە جەنگ.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، "ڕووسیا تا كۆتایی جەنگ دوا مۆڵەتی هەیە، بەڵام هیوادارم  كۆتایی بەو جەنگە بهێندرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لایدا و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سێ ڕۆژ له‌ ڕاگیرانی؛ هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پێشنیازی ڕەوانەکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ تادێت بەرزدەبێتەوە و هۆشداری بڵاوبوونەوەی پەتاش دەدرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. نێردراوانی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ زیلینیسكی كۆبوونەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی لایەنگری بۆ ئیسڕائیل كۆمپانیای ئادیداس ڕووبەڕووی بایكۆت دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ڕوسیا: دیدارەكەی پوتین و نێردراوەكانی ترەمپ بنیاتنەر بووە

سەرەتا