1 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
لایه‌نه شیعی ده‌یه‌وێت نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری په‌یامه‌كانی مارك ساڤایا
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا باس له ئاماده‌كاری كراوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی نوێنه‌ری دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ڕه‌حیم عه‌بوودی، ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكرد كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌كه‌ی بریتی بووه له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مارك ساڤایا نوێنه‌ری دۆناڵد تڕه‌مپ و به ڕوونی بۆ لایه‌نی ئه‌مریكی بوترێت كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خاوه‌نی بڕیابه‌ده‌ستی یه‌كه‌مه له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریانداوه هاوسه‌نی ڕاگه‌یاندن بپارێزرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه دوای ئه‌وه دێت كه ساڤا یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌گاته عێراق و وتیشی په‌یامێكی تایبه‌تی له سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه پێیه بۆ سه‌ركرده‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە