1 کاتژمێر پێش ئێستا 141 جار خوێنراوەتەوە

گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

پەیام

حزبوڵڵای عێراقی هۆشداریی "جەنگێكی تاقەت پڕووكێنەری درێژخایەن"، كە ئاستی خەمڵاندنەكانی ئەمریكا تێپەرێنێت دەدات و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە هاوكاریی هێزە بیانییەكان ئاگادار دەكاتەوە.

 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەتیبەكانی حزبوڵڵا لە عێراق، لە میانی "هەڕەشەكانی ئەمریكا و كۆكردنەوەی هێزی سەربازی لە ناوچەكە" لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری دا و جەختی لە ئامادەباشیی تەواوی چەكدارەكانی بۆ چوونە نێو "جەنگێكی تاقەت پڕووكێنەری درێژخایەن" لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگدا كردەوە، كە ئاستی خەمڵاندنەكانی ئیدارەی ئەمریكا تێپەڕێنێت.

لە بەیاننامەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە، هەر هەوڵێكی ئەمریكا بۆ هەڵگیرسانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەڕووی زیانی گەورە و كوشندە دەبێتەوە، كە كۆنترۆڵكردنی ئەستەم دەبێت.

هاوكات هۆشداریی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەر جۆرە هاودەستییەك لەگەڵ هێزە بیانییەكان دا و ڕایگەیاند: هەنگاوێكی لەو شێوەیە ڕەنگە ئاسایش و داهاتووی هەرێم بخاتە مەترسییەوە بارگرانیی زیاتری بخاتە سەر شان.

بەیاننامەكەی كەتیبەكانی حیزبوڵڵاش لەچوارچێوەی هۆشدارییەكانی گروپە چەكدارە عێراقییەكاندا دێت، كە تێیدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە "داگیركاری و دەستوەردان لە كاروباری عێراق" تۆمەتبار دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هۆکاری داخرانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوون دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر پرسی سنووره‌ ئاوییه‌كانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا لایه‌نه‌ شیعییه‌كان بڕیاری لابردنی نووری مالیكی ـیان نه‌داوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان كوێت و عێراق؛ وڵاتانی كه‌نداو پشتیوانی له‌ عێراق ناكه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێکدا بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا ٤ کەس کوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر وەرگرتنەوەی د ا عـشە توركەكان، عێراق سوپاسی توركیا دەكات

سەرەتا