27/02/2026 343 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

پەیام

هاوپەیمانیی «ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان» بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سوودانی، جەخت دەكاتەوە، دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بۆ ماوەی نزیكەی دوو مانگ، پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستوورە و لێی بێدەنگ نابن.

فراكسیۆنی پەرلەمانیی هاوپەیمانیی "ئاوەدانكردنەوە و گەشە" لە بەیاننامەیەكدا داوای لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، هەفتەی داهاتوو دانیشتنێكی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ڕێكبخات؛ تاوەكو كۆتایی بە تێپەڕاندنی وادە دەستوورییەكان بهێنرێت،  هۆشداریشی دا كە ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و پڕۆسەی سیاسی پەكبخرێت، پەنا بۆ هەموو ڕێكارە دەستووری و یاساییەكان دەبەن بۆ كۆتاییهێنان بەم چەقەبەستووییە.

هەروەها داوای لە لایەنە كوردییەكان كرد، كە پێش كاتی دانیشتنەكە لەسەر بەربژێری خۆیان ڕێكبكەون، بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بێت بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی خاوەن دەسەڵاتی تەواو كە بتوانێت خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بكات و سەقامگیریی سیاسی و دامەزراوەیی بپارێزێت.

لە بەیاننامەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە مانەوەی حكوومەت بە دەسەڵاتی سنووردارەوە، زیانی ڕاستەوخۆی بە بەرژەوەندییەكانی گەل و كارەكانی دەوڵەت گەیاندووە، ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەوان هەموو ئامرازە دەستوورییەكانی بەردەستیان بەكاردەهێنن بۆ پاراستنی ڕێڕەوی یاسایی وڵات و چیتر ڕێگە نادەن پڕۆسەی گەیشتن بە شایستە نیشتمانییەكان پەكبخرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا