وێنه‌یه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ باكوری كوردستان
2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
توركیا له‌سه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی باره‌گای بارزانی داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له پارتی ده‌كات
په‌یام
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕاگەیاندراوەکەی وتەبێژی بارەگای بارزانی کە له‌سه‌ر سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دەوڵەت باخچەلی بڵاوی كردبوه‌وه، به‌قبوڵ نه‌كراو ناوبردووه و رایگه‌یاندووه "لە ڕووی ناوەڕۆک و شێوازی دەربڕینەوە "قبوڵنەکراوه".
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، سه‌ردانێكی بۆ باكوری كوردستان ئه‌نجامداو پاسه‌وانی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا بوو كه هه‌ڵگری چه‌ك و ئاڵای كوردستان بوون، كاردانه‌وه‌ی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دەوڵەت باخچەلی، لێكه‌وته‌وه و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی توركیای ناوبرد.
له به‌رامبه‌ردا باره‌گای بارزانی، راگه‌یه‌نراوێكی توندی بڵاو كرده‌وه و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی به "گورگه بۆره‌كه‌ی جاران" ناوبرد.
سەبارەت بە بابەتەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ڕاگەیاندراوەی بە ناوی نووسینگەی وتەبێژی بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە و سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی دەکاتە ئامانج، لە ڕووی ناوەڕۆک و شێوازی دەربڕینەوە جێگای قبوڵ نییە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "داوای ڕوونکردنەوە لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) کراوە لەبارەی ئەم ڕاگەیاندراوە بێ‌ڕێز و ئیستیفزازیەوە کە بانگەشەی بێ بنەمای تێدایە و، داوا کراوە دەستبەجێ ڕێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە بەرپرسیارن لەو ڕاگەیاندراوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە