1 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
سكرتێری ناتۆ: كۆده‌نگ نین له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له ناتۆ
په‌یام
ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ ڕایگه‌یاند، له ئێستادا هیچ كۆده‌نگییه‌ك له نێوان هاوپه‌یماناندا نییه سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له ناتۆ.
له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان مارك ڕوته وتی: ده‌بێت جیاوازی بكرێت له نێوان پره‌نسیپه‌كان و ئه‌و دۆخه‌ی له ئێستادا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ، ده‌بێت كۆده‌نگییه‌كی ته‌واو له‌نێوان هه‌موو هاوپه‌یماناندا هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كۆده‌نگییه نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، مه‌رجی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ بۆ ئه‌ندامێتی هه‌ر وڵاتێك، پشت به په‌یماننامه‌ی واشنتۆنی ساڵی 1949 ده‌به‌ستێت و په‌یماننامه‌كه‌ش هێشتا كاری پێ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ی لوتكه‌ی داهاتووی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ كه بڕیاره له توركیا به‌ڕێوه بچێت، ڕوته وتی: كار له‌گه‌ڵ توركیا و هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌ی كه لوتكه‌كه كاریگه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت، هیوادارم پێش لوتكه‌كه ڕێككه‌وتنی ئاشتی یان ئاگربه‌ستی ته‌واو له ئۆكرانیا به‌دی بێت.
ئه‌م قسانه‌ی مارك ڕوته پێش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناتۆ هات كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له باره‌گای هاوپه‌یمانییه‌كه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە