1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
دامه‌زراوه‌ی په‌ی: په‌رله‌مان په‌كخراوه و په‌رله‌مانتاران ته‌نیا كاریان وه‌رگرتنی موچه بووه
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له ڕاپۆرتێكدا ڕه‌خنه‌ی توندی له په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی ململانێی پارتی و یه‌كێتی ده‌گرێت و ڕه‌خنه‌ش ئاراسته‌ی بێده‌نگیی په‌رله‌مانتاران ده‌كات.
دامه‌زراوه‌كه كه چاودێریی كاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات، ئه‌و كارانه‌ی نه‌كراون له 15 خاڵدا كۆی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: په‌رله‌مان له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و 19 لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت، هه‌روه‌ها شكستی هێناوه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم و متمانه‌دان به كابینه‌ی ده‌یه‌م.
یه‌كێكی دیكه له كه‌مته‌رخه‌مییه گه‌وره‌كان په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2025 و 2026، ده‌رنه‌كردنی هیچ یاسایه‌كی نوێ، هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ی یاسا به‌سه‌رچووه‌كان و ئاماده‌نه‌كردنی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور بووه.
دامه‌زراوه‌ی په‌ی ئاماژه‌ی به‌و بۆشاییه یاساییه كرد كه دروست بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه سه‌رۆكی نوێ بۆ "ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ" دیاری بكات و ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نوێ بكاته‌وه، كه سه‌رجه‌میان ماوه‌ی یاساییان به‌سه‌رچووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌رله‌مانتاران ڕۆڵیان نه‌بووه له چاودێریكردنی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ته‌نیا كاریان وه‌رگرتنی مووچه‌ی خۆیان بووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی جددییه بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌شی ده‌خاته ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە