1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كانه‌وه؛ به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی 100 مه‌تری كرایه‌وه
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و لۆدی ترافیك، به‌تایبه‌ت بۆ بارهه‌ڵگره‌كان، هه‌ردوو سایدی سه‌ره‌كیی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی 100 مه‌تریی كرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شه‌قامه‌كه له ئاڕاسته‌ی كه‌ركووك بۆ ڕێگای قه‌ره‌داغ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كراوه‌یه، به‌ڵام سایدی ڕێگای قه‌ره‌داغ بۆ تاسڵوجه، به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی پردی تاسڵوجه‌وه، ده‌خرێته‌وه سه‌ر ڕێگای سلێمانی-كه‌ركووك.
ده‌شڵێت: كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه له‌سه‌ر داواكاریی هاووڵاتییان بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی واده‌ی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی پڕۆژه‌كه به فه‌رمی ده‌كه‌وێته مانگی ئه‌یلولی ساڵی داهاتوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، شاره‌وانیی سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه كه كاركردن له بڕگه و قۆناغه‌كانی تری پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكار و به سه‌رپه‌رشتیی فه‌رمانگه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ته‌واوكردنی یه‌كجاریی پڕۆژه‌كه، داواش له شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ و خێرایی دیاریكراو بن له‌پێناو سه‌لامه‌تیی گشتیی‌دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە