56 خولەک پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
توركیا به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بۆ عێراق زیاد كردووه
ڕاوێژكارێكی سوودانی ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا ڕێككه‌وتنی تایبه‌ت به ئاوی په‌سه‌ند نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بۆ عێراق زیاد كردووه.
تورهان موفتی، ڕأوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئاو له نێوان عێراق و توركیا ڕیژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات زیاد ده‌كرێت. به‌ڵام هێشتا ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و توركیا كار له‌سه‌ر ڕێكاری هونه‌ری و لۆجستیی پێویست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هێشتا په‌رله‌مانی توركیا ڕێككه‌وتنی ئاویی په‌سه‌ند نه‌كردووه به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بۆ عێراق زیاد كردووه.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سوودانی باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌پێی یاداشتنامه‌كانی 2014 و 2024، عێراق به ڕوونی پێویستییه‌كانی له‌باره‌ی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و دابه‌شكاریی ئاو و دروستكردنی به‌نداو و پۆندی ئاو ده‌خاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی توركیاوه بۆی دابین بكرێت. له‌به‌رانبه‌ردا توركیاش ڕێژه‌ی ئاوی پێویست به‌ر ده‌داته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە