1 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
سودانی ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر په‌سه‌ند كردووه
سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی سه‌رۆ كۆرمۆر بڵاو كرده‌وه كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، هێرشه‌كه له ڕێگه‌ی دوو درۆنه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌زای خورماتوو له‌لایه‌ن گرووپێكی "له‌یاسا ده‌رچوو"ـه‌وه ئه‌نجام دراوه كه ناسنامه‌یان ئاشكرا كراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه.
گرنگترین خاڵی نێو بڕیاره‌كان ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕاسپێردراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی بۆ كێڵگه‌كه دابین بكات و ڕێكاری توند به‌رامبه‌ر به‌كارهێنان و گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بگیرێته‌به‌ر.
ده‌شڵێت: كاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌رده‌وام ده‌بن، تا تێگوه‌لان له هێرشه‌كه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه هێرشه‌كه‌ی به "كرده‌ی تیرۆریستی" له‌قه‌ڵه‌م داوه كه ئامانجی لێدان بووه له ئابووری و سه‌روه‌ریی عێراق، بۆیه چه‌ندین ڕێكاری ئه‌منی نوێی بۆ پاراستنی ناوچه‌كه پێشنیاز كردووه، له‌وانه؛ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌دین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان، گۆڕینی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ناوچانه‌كه، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی ئاڵوگۆڕی زانیاریی هه‌واڵگری له‌نێوان ده‌زگا فیدراڵییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە