1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
سودانی به‌شی یه‌كه‌می ڕێگای گه‌شه‌پێدان ده‌كاته‌وه
په‌یام
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ستراتیژیی "ڕێگای گه‌شه‌پێدان" و به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی ئابووری، ئه‌مڕۆ گه‌یشته پارێزگای به‌سره له باشووری وڵات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی گه‌یشتووه‌ته پارێزگای به‌سه‌ره و ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان (فاو و ئوم قه‌سه‌ر)ـه كه درێژییه‌كه‌ی 62 كیلۆمه‌تره و تونێله ژێرئاوكه‌وتووه‌كه‌ش له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت داده‌نرێت بۆ جووڵاندنی گه‌شه‌پێدان و به‌ستنه‌وه‌ی به‌نده‌ره سه‌ره‌كییه‌كان به ناوچه‌كانی ناوه‌وه‌ی وڵات، كه ده‌بێته هۆی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه لۆجیستییه‌كان و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات له داهاتوودا، هاوكات سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ڕه‌زاق موحه‌یبس، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ش بۆ ئاماده‌كاریی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و پارێزگایه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی فه‌رمی حكومیدایه بۆ به‌دواداچوونی پڕۆژه ئابوورییه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی "ئه‌نجوومه‌نی كاری عێراقی-به‌ریتانی" له‌خۆده‌گرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە