04/12/2025 310 جار خوێنراوەتەوە

ده‌قی ئه‌و نوسراوه‌ی عێراق كه‌ حزبوڵا و حوسییه‌كانی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

 

عێراق حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی دیاری دەکات و بڕیاری بلۆككردنی سەروەت و سامانی داراییان دەدات (وێنەکان)
بەگوێرەی ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراقی "ئه‌لوه‌قایع" بڵاوکراوەتەوە، عێراق بڕیاری بلۆككردنی سەروەت و سامانی گوازراوه‌ و نه‌گوازراوه‌ی حزبوڵای لوبنان و بزووتنەوەی ئەنسار الله-حوسییەکانی داوە، بەهۆی تێوەگلانیان لە "ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی".

ڕۆژنامە عێراقیەکە بڕیارێکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن "لیژنەی بلۆككردنی پارەی تیرۆریستی" دەرچووە، ژمارە (61) و بەرواری 10/28/2025، فەرمانی "بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆریستی" بۆ 24 قەوارەی بڵاوکردەوە، کە وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی پۆلێنی کرد، لەوانە:
ژمارە ١٨:  حزبوڵڵا، لوبنان. تۆمەت: "بەشداریکردن لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا".
ژمارە ١٩: حوسییەکان (ئەنسار الله)، یەمەن. تۆمەت: "بەشداریکردن لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا".
بڕیارەکە بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتە دەرچووە کە لە 19ی ئازاری 2025 لەلایەن فەرمانگەی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆرەوە پێشکەش کراوە و بەپێی بڕگەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر (ژمارە 39ی ساڵی 2015) و مادەی 10(3)ی پەیڕەوی ناوخۆی بلۆككردنی سندوقەکانی تیرۆریستان.
لە بڕیارەکەدا کە لیژنەکە لە کۆبوونەوەی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا پەسەندی کرد، بلۆككردنی سەروەت و سامان و سەرچاوە ئابوورییەکانی سەر بە تاک و لایەنەکانی مالیزیا دیاری کراوە.
لیستی قەوارەکان بە بڕگەی یەکەم دەست پێدەکات کە "جەماعەی ئیسلامییە" و بە بڕگەی ٢٤ "قاعیدە" کۆتایی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشد بۆردومان كرا و بنكەیەكی ئەمریكاش لە بەغداد بەئامانج گیرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: هێرشی ناڕەوای سەر ئێران سەركۆنە دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى نەکشانەى مالیکى، ئەمریكا بیر لە سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا دەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

سەرەتا