49 خولەک پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
ماكرۆن: ئەمریكا خیانەت لە ئۆكرانیا دەكات و یاری بە هەموومان دەكات
پەیام
سەرۆكی فەرەنسا بە سەركردەكانی ئەورووپای وتووە، دەبێ وریای ئەوە بین ئەمریكا خیانەت لە ئۆكرانیا و سەرۆكەكەی نەكات.
گۆڤاری دیر شپـیغل-ی ئەڵمانی، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا باسی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نهێنی كردووە لە نێوان سەركردەكانی ئۆكرانیا و ناتۆ، تیایدا تاوتوێی دانوستانەكانی ئاشتییان لەنێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بە سەركردایەتیی ئەمریكا كردووە.
بەپێی ڕأپۆرتەكە هەریەك لە سكرتێری ناتۆ و سەرۆكی یەكێتیی ئەورووپا و ڕأوێژكاری ئەڵمانیا، سەرۆكی وڵاتانی فەرەنسا و ئۆكرانیا، سەرۆكوەزیرانی وڵاتانی ئیتاڵیا و پۆڵەندا و ژمارەیەك سەركردەی دیكە لە پەیوەندییەكەدا بەشدار بوون.
گۆڤارەكە ئاشكرای كردووە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وتوویەتی: ئەگەری زۆری ئەمریكا لە بابەتی خاكدا خیانەت لە ئۆكرانیا بكات بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوەی تەواو لەبارەی ئەو گرەنتییە ئەمنیەو ەبكات كە باسی دەكات.
هەروەها ماكرۆن ڕأیگەیاندووە: مەترسییەكی گەورە لەسەر ڤۆلۆدیمێر زیلینیسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا هەیە و پێویستە لەم ڕۆژانەی داهاتوودا زۆر وریا و ئاگادار بێت. چونكە ئەمریكییەكان یاری بە ئەو و بە ئێمەش دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە