04/12/2025 259 جار خوێنراوەتەوە

مادۆرۆ: له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ به‌ ته‌له‌فوون قسه‌مان كرد

سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ پشتڕاستی کردەوە کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام داوە.
لە چالاکییەکدا کە لە تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ڤێنیزوێلادا VTV پەخشکرا، مادورۆ باسی لەوە کرد کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ترەمپ لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچووە، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن،په‌یوه‌ندییه‌كه‌ كه‌شێكی ئارامی نه‌بووه‌.
وتیشی: "بەڵێ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک ترەمپ ئەنجام دا. دەمەوێت ڕایبگەیەنم کە تۆنی گفتوگۆکە لە چوارچێوەی ڕێزدا، تەنانەت لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی هات. ئەگەر گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڤێنیزوێلا هەنگاوێک بێت بەرەو گفتوگۆیەکی ڕێزلێگیراو، ئەوا بەخێرهاتنی گفتوگۆ و دیپلۆماسیی دەکەم، چونکە ئێمە هەرگیز واز لە گەڕان بە دوای هەلی گفتوگۆ و ئاشتییدا ناهێنین".
مادورۆ بە ئینگلیزی بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و، ڕایگەیاند: "بەخێرهاتن بۆ گفتوگۆ، بەخێرهاتن بۆ دیپلۆماسیی. بەڵێ بۆ ئاشتیی، نەخێر بۆ جەنگ".

میدیا ئه‌مریكییه‌كان پێشتر ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تڕه‌مپ و مادورۆ به‌ ته‌له‌فوون قسه‌یان كردووه‌ و بۆچوونیان له‌ یه‌كترییه‌وه‌ دوور بووه‌ و نه‌گه‌یشتون به‌ ڕێكه‌وتن.

وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، مادۆرۆ ئاماده‌بووه‌ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت و فه‌نزوێلا به‌جێبهێڵێت به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا چه‌ند مه‌رجێكی هه‌بووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا.. پێكدادانی دوو شەمەندەفەر گەشتە خێراکانى نێوان مەدرید و قورتوبە و ئیشبیلیەى ڕاگرت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: تا ئێستا دانمارک ھیچ شتێکی نەکردووە بۆ پاراستنی گرینلاند لە ڕووسیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا: سیاسەتی ئەمریكا لەئێستادا تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڤەنزوێلا بۆ یەكەمجار گرێبەستێکی بەمەبەستى هەناردەكردنی غازی شل واژوو كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆكەوانی ئەورووپا: فڕین بەسەر ئاسمانی ئێران مەترسیدارە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ عێراق: پەیوەندییەكانت لەگەڵ ئێران یەكلایی نەكەیتەوە، ڕووبەڕووی سزای قورس دەبیتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا چوار مەرج بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران ڕادەگەیەنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مارك ساڤایا: سەردانی عێراق دەكەم و پرسی گرووپە چەكدارەكان تاوتوێ دەكەین

سەرەتا