58 خولەک پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

بزووتنەوەی بەرەنگاری: كوژرانی ئەبوشەباب چارەنووسی هەر كەسێكە كە ناپاكی بكات

پەیام 

دوای كوژرانی یاسر ئەبوو شەباب، حەماس ئەو ئاكامە بە چارەنووسی حەتمی بۆ هەركەسێك ناو دەهێنێت كە ناپاكی لە گەلەكەی دەكات.

لە بەیاننامەیەكدا بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی فەڵەستینیی (حەماس) ڕایگەیاندووە ئەوەی كە ئەبوو شەباب و چەكدارەكانی پێی هەستاون دەرچوونی ئاشكرایە لە ڕیزی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی و لادانی ڕوونە لە كۆدەنگی كە هیچ پەیوەندییەكی بە بەها و نەریتی گەلی فەڵەستتنییەوە نییە.

حەماس جەختیشی لەوە كردەوە، كە ئەوەی بەسەر یاسر ئەبووشەبابدا هاتووە دەرئەنجامێكی حەتمییە بۆ هەر كەسێك كە ناپاكی لە گەل و نیشتمانەكەی دەكات دەبێتە داردەستی دوژمنان هەروەها دەڵێت ئەوەی كە لەگەڵ دوژمن دەست تێكەڵ دەكات دەچێتە زبڵدانی مێژووەوە.

هەروەها هەڵوێستی بنەماڵە و خێڵ و هۆزە فەڵەستنییەكانیشی ستایش كرد كە بێبەریبوونی خۆیانیان لە ئەبووشەباب و هەموو ئەو كەسانەی كە لە هێرشكردنەسەر گەلەكەیان تێوەگلاون ڕاگەیاندووە و جەختیان لەوە كردبووەوە كە گرووپەكەی ئەبووشەباب پەڕگیرە و تەنیان گوزارشت لە خۆی دەكات.

حەماس دەڵێت پەنابردنی داگیركەر بۆ چەكدارە لەیاسا بەدەرەكان بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی لە غەززە ڕەنگدانەوەی بێتواناییەتی بەرانبەر خۆڕاگری گەلی فەڵەستینی.

یاسر ئەبو شەباب فەرماندەی گروپێكی میلیشیایی و چەتەیی بوو لە كەرتی غەززە، پەیوەندیی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی پتەو بوو و لە سنووری رەفەح دەسەڵاتدار بوو. لەكاتی جەنگی سەر غەززەدا تۆمەتبار بوو بە كوشتنی خەڵك و تاڵانكردنی هاوكارییەكان و سیخوڕیكردن بەسەر چەكدارانی حەماس و قەسسامەوە، دوێنێیش ڕادیۆی سوپای زایۆنی هەواڵی كوژرانی بڵاو كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    بزووتنەوەی بەرەنگاری: كوژرانی ئەبوشەباب چارەنووسی هەر كەسێكە كە ناپاكی بكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاسر ئەبو شەباب، فەرماندەی مەترسیدارترین میلیشیای كەرتی غەززە كوژرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌رپرسانی ئێران ده‌ڵێن هه‌ر وڵاتێك ئاو بفرۆشێت ئه‌وان ده‌یكڕن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هێزێكی نوێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێكده‌هێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قەتەر: کار دەکەین لە پێناو گەیشتن بە قۆناغی دووەمی ئاگربەست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست ته‌نها ڕووكه‌شه‌ و؛ بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هۆشداری به‌ وڵاتانی هاوسێی سووریا ده‌دات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سوریا نیه‌

سەرەتا