2 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
سەرەڕای ئاگربەست سوپای ئـ.یسرائیل ژمارەیەك ناوچەى كەرتی غـ.ەززەى بۆردومان کرد
پەیام
سوپای زایۆنی لە پێشێلكردنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە بەردەوامە و ژمارەیەك لە ناوچەكانی كەرتەكە لەڕێی كەشتی و فڕۆكە و تۆپباران كردنەوە بۆردومان دەكات.
سەرەڕای ئاگربەست، سوپای زایۆنی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە لە باكووری كەرتی غەززە و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری كەرتەكە.
بەپێی ئەو زانیارییەكان لە زاری شایەتحاڵەكانی ناوچەكەوە، یەكەی تۆپهاوێژەكانی سوپای زایۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بە بەردەوامی گەڕەكی توفاحیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی خان یونسی تۆپباران كردووە.
شایەتحاڵەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، بەلەمە جەنگییەكانی سوپای زایۆنی لە نزیك كەناراوەكانی خان یونس ژمارەیەكی زۆر گوللەیان ئاراستەی دەریا كردووە و، هێلیكۆپتەرەكانی زایۆنیش بە چڕی تەقەیان لە ڕۆژهەڵاتی شارەكە كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە