1 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا هێزێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێكده‌هێنێت
په‌یام
ئه‌مریكا هێزێكی نوێی درۆنی هێرشبه‌ریی به‌ناوی دووپشك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته كار.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا (سێنتكۆم) ڕایگه‌یاند، "هێزی ئه‌ركی پێوه‌دانی دووپشكی خستووه‌ته‌كار، كه تایبه‌ته به یه‌كه‌مین لقی درۆنی هێرشبه‌ری یه‌ك ئاراسته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌م بڕیاره چوار مانگ دوای فه‌رمانی پیت هێگسێت، وه‌زیری جه‌نگ دێت بۆ خێراكردنی جێگیركردنی ته‌كنه‌لۆژیای درۆنی تێچوو كه‌م و كاریگه‌ر بۆ جه‌نگاوه‌ران.
هێزه‌كه ئه‌و درۆنانه به‌كار ده‌هێنێت كه مه‌ودایان فراوانه، به‌شێوه‌ی خۆكار.، كار ده‌كه‌ن و ده‌كرێت به مه‌نجه‌نیق، یان به ڕۆكێت و سیسته‌می جووڵاو هه‌ڵبدرێن.
ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی سێنتكۆم ڕایگه‌یاند: "ئه‌م هێزه داهێنان وه‌ك چاوترسێنه‌ر به‌كارده‌هێنێت و پڕچه‌ككردنی خێرای جه‌نگاوه‌ران هێزی ئه‌مریكا دژی لایه‌نه خراپه‌كان ده‌رده‌خات."
پێشتر له ئه‌یلوولدا، سێنتكۆم "هێزی ئه‌ركی هاوبه‌شی به‌كارهێنانی خێرای خستبووه‌كار كه له سێ بواری توانا، سۆفتوێر و دیپلۆماسیی ته‌كنه‌لۆژی كار ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە