2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
كۆتایی ئەم مانگە قۆناغی دووەمی پلانەكەی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غـ.ەززە ڕادەگەیەنرێت
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا بە نیازە بەر لە كۆتاییهاتنی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی پلانی ئاشتی لە غەززە ڕابگەیەنێت و حەماسیش دەڵێت چوار شەممە تەرمی دیلێكی دیكە ڕادەست دەكاتەوە.
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی ئاگاداری كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە نیازە دوای چەند هەفتەیەكی دیكە و بەر لە كۆتایی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی پلانی ئاشتی لە غەززە ڕابگەیەنێت.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە كردووەتەوە، كە ئەنجوومەنی ئاشتی بە سەرۆكایەتی ترەمپ بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی غەززە دەگرێتە ئەستۆ و پلانەكەیش ماوەی چەند هەفتەیەك دەخایەنێت، بۆ ئەو مەبەستەیش ترەمپ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نەتەنیاهوو ئەنجام دەدات.
ئەو بەرپرسانە بە ئەكسیۆسیان ڕاگەیاندووەن واشنتۆن و نێوەندگیرەكانی جەنگی سەر كەرتی غەززە دەیانەوێت كەرەستەی پێویست بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لە بارەی قۆناغیی دووەمی ئاگربەستەكەوە فەراهەم بكەن.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی فەڵەستینی (حەماس) بانگەوازەكانی بۆ وڵاتانی نێوەندگیری بەشدار لە كۆبووەنەوەی شەرم شێخ دووپات كردەوە، كە فشار بكەن بۆ ڕاگرتنی پێشێلكارییەكانی ئاگربەست لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە، لەپێش هەمویانەوە دەروازەی ڕەفەح لە هەردوو دیوەكەیەوە بكەنەوە.
حەماس دەڵێت، پاندە بە ڕێككەوتنەكەوە و ڕۆژی چوارشەممە تەرمی دیلێكی دیكەی زایۆنی دەگەڕێنێتەوە و بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسیەی ڕادەستكردنەوەی تەرمەكان كاری بەردەوام دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە