1 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسانی ئێران ده‌ڵێن هه‌ر وڵاتێك ئاو بفرۆشێت ئه‌وان ده‌یكڕن
پەیام
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله وشكه‌ساڵییه‌ی ڕووی له وڵاته‌كه‌ی كردووه، حكومه‌تی ئێران هه‌وڵی كڕینی ئاو له وڵاتانی دراوسێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و و ئاماده‌ن هه‌ر وڵاتێك ئاو بفرۆشێت لێی بكڕن.
عه‌باس عه‌لی ئابادی، وه‌زیری وزه‌ی ئێران ئاشكرای كرد بابه‌تی هاورده‌كردنی ئاو خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێك ئاماده‌بێت ئاو بفرۆشێت و له‌سه‌ر نرخێكی گونجاو ڕێكبكه‌وین، ئێمه ده‌یكڕین".
ئه‌و وه‌زیره ئێرانیه وتیشی، جگه له كڕینی ڕاسته‌وخۆی ئاو، حكومه‌ت بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه به هاورده‌كردنی ئه‌و كاڵا و به‌رهه‌مانه ده‌كات كه بۆ به‌رهه‌مهێنانیان پێویستیان به بڕێكی زۆر ئاو هه‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی سامانه ئاوییه ناوخۆییه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كان، ئێران یه‌كێكه له وشكترین وڵاتانی جیهان و پسپۆڕان هۆشدارییان داوه له دابه‌زینی به‌رچاوی ئاستی بارانبارین و زیادبوونی دیارده‌ی به بیابانبوون له‌و وڵاته.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه كه وڵاتانی دراوسێی ئێران وه‌ك عێراق، ئه‌فغانستان و ناوچه سنوورییه‌كانی پاكستان خۆیان گیرۆده‌ی قه‌یرانی كه‌مئاوین، به‌ڵام وڵاتی ئه‌رمینیا له باكووره‌وه خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی ئاوی باشترن، كه ره‌نگه ببێته یه‌كێك له بژارده‌كان بۆ دانوستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە