05/12/2025 339 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ كورسی كاندیدی دوورخراوە ئاشكرا كرد

پەیام 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ كورسی كاندیدە دوورخراوەكان و وادەی دابەشكردنی پارەی چاودێرەكانیشی ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ كورسی ئەو كاندیدانە ئاشكرا كرد، كە دوورخراونەتەوە و ڕایگەیاند، گواستنەوەی كورسی یان مانەوەی لە ناو فراكسیۆنەكاندا بەند دەبێت لەسەر كاریگەری كۆی گشتیی دەنگە ڕاگیراوەكان لەسەر كۆی گشتی هەڵبژاردنەكان.

لەو بارەیەوە عومەر سەلمان یەكێك لە وتەبێژانی كۆمسیۆن ڕایگەیاندووە، دوورخستنەوەی كاندید و ڕاگرتنی دەنگەكانی هەندێك جار كۆی گشتی ئەو دەنگانە دەگۆڕێت، كە كورسیەك بە لیستەكەی لە بازنەیەكدا دەبەخشێت، لەم دۆخەیشدا كورسیەكە بۆ لیستێكی دیكە دەگوازرێتەوە.

ئەو وتەبێژەی كۆمسیۆن وتیشی: بەڵام ئەگەر ڕاگرتنی دەنگەكان كاریگەری لەسەر لیست و كورسییەكانی نەكرد، ئەوا كورسیەكە لە قازانجی لیستی كاندیدە دوورخراوەكە دەمێنێتەوە، بەجۆرێك كاندیدی دۆڕاوی هەمان لیست لە شوێنی دادەنرێت، كە زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە.

لەبارەی وادەی دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانیشەوە ناوبراو ڕایگەیاند، ئەم دۆسییەیە پەیوەستە بە لایەنی داراییەوە و دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پشتڕاستكردنەوەی ئەنجامی كۆتایی، یەكلا دەكرێتەوەو،  ڕاگەیاندنی وادەكەی تایبەتمەندی وەزارەتی داراییە یاخود بە ڕاگەیاندنی فەرمی كۆمسیۆن دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئه‌مریكا چه‌ندین ڕێكه‌وتن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا واژوو ده‌كه‌ن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: لە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی ده‌چێته‌ ئه‌مریكا و چه‌ندین ڕێكه‌وتن واژوو ده‌كات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لیژنەی دارایی و دیوانی چاودێریی لەبارەی بنەبڕكردنی گەندەڵی کۆبوونەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە وردەكاریی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن ئاگادار كردووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تره‌مپ، زه‌یدی ده‌چێته‌ واشنتۆن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

سەرەتا