1 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لە هەوڵداین 11 ملیار دۆلارمان لە عێراق وەربگرینەوە
پەیام
پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، كە لەگەڵ عێراق لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنەوەی نزیكەی 11 ملیار دۆلاری شایستە داراییەكانی تاران، كە بڕی حەوت ملیاریان هی بانكی ناوەندی و سێ ملیاریشیان هی وەزارەتی نەوتی وڵاتەكەیەتی.
عەبدولناسر هیممەتی پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران، ئاشكرای كرد، كە هەوڵێكی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەستیپێكردووە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شایستە داراییانەی ئێران كە بڕەكەی لەنێوان 10 بۆ 11 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
عەبدولناسر هیممەتی ئاماژەی بەوە كرد، كە بەهۆی بارودۆخی ئابووریی ئێرانەوە، ئەم مەلەفە ئەولەوییەتی پێدراوە.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە هات كە لە میانەی سەردانەكەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاران، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی كۆبووەوە.
هەردوولا ڕێككەوتوون كە دوای تەواوبوونی سەردانەكە، كۆبوونەوەی وردتر ئەنجام بدەن بۆ دیاریكردنی میكانیزمی سوودوەرگرتن لەو پارانە بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵات بكات.
عەبدولناسر هیممەتی ڕوونیكردەوە كە نزیكەی 7 ملیار دۆلار لەو پارانە سەر بە بانكی ناوەندیی ئێرانە و لە عێراق دانراوە، هەروەها زیاتر لە 3 ملیار دۆلاریشیان شایستەی دارایی وەزارەتی نەوتی ئێرانە.
هەرچەندە پێشتر بەشێك لەو پارانە بۆ كڕینی كاڵا بنەڕەتییەكان بەكارهاتووە، بەڵام هێشتا كۆتوبەندەكان ڕێگرن لە سوودوەرگرتنی تەواوەتی لێیان، هەربۆیە تاران ئومێدەوارە بگەنە لێكتێگەیشتنێكی نوێ بۆ كاراكردنەوەی بەكارهێنانی ئەو پارانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە