06/12/2025 202 جار خوێنراوەتەوە

هەشت وڵات بەپێویستى دەزانن پلانەكەی ترەمپ لە غـ.ەززە وەك خۆی جێبەجێبكرێت

پەیام 

هەشت وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە لێدوانەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ كردنەوەی دەروازەی ڕەفەح بە یەك ئاڕاستە، ئەمەش بەمەبەستی ڕاگواستنی دانیشتوانی كەرتی غەززە بەرەو میسر.

ئەو وڵاتانە كە بریتین لە میسر، ئوردون، ئیمارات، ئیندۆنیزیا، پاكستان، توركیا، سعودیە و قەتەر، لە ڕاگەیەنراوێكدا باس لەوە دەكەن، ئەم جۆرە پێشنیازانە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆن بۆ سەر بوونی فەڵەستینییەكان، هەروەها تێپەڕاندنی هەموو دابونەریت و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكانە.

هاوكات جەختیان لەسەر ڕەتكردنەوەی تەواوەتی هەر هەوڵێك بۆ ڕاگواستنی گەلی فەڵەستین كردەوە، چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا، جەختیان لەسەر پێویستیی پابەندبوونی تەواو بە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كردەوە، بەو شێوەیەی كە كردنەوەی دەروازەی ڕەفەح بە هەردوو ئاڕاستە لەخۆ دەگرێت لە چوارچێوەی ڕێكارە مرۆییەكاندا، ئەمەش بۆ مسۆگەركردنی ئازادیی هاتووچۆ و ڕێگریكردن لە سەپاندنی هەر بارودۆخێكی تاكلایەنە.
ئەو هەشت وڵاتە دەشڵێن: دەبێت تەواوی بڕگەكانی پلانەكە بەكردار و بەبێ دواخستن جێبەجێ بكرێن، لەگەڵ پێویستیی چەسپاندنی ئاگربەستێكی دەستبەجێ و دانانی سنوورێك بۆ مەینەتییەكانی خەڵكی مەدەنی و مسۆگەركردنی هاتنەناوەوەی هاوكاریی مرۆیی بۆ غەززە بەبێ هیچ بەربەستێك، بە شێوەیەك كە ببێتە هۆی سووككردنی ئەو كارەساتە مرۆییەی لەناو كەرتەكەدا ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زنجیرەیەک هێرشی دیکەی مووشەکی کرایە سەر تەلئەبیب و دەورووبەری

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ستارمر: ناچینە جەنگەوە و ڕێگری لە داخستنی گەرووی هورمز دەکەین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا داوای ڕاگرتنی جه‌نگ له‌ باشووری لوبنان ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا فڕۆكه‌ هه‌ڵگرێكی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئاڵوگۆڕكردنی په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌واتای دانوستان نایه‌ت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تا سێ هه‌فته‌ی دیكه‌ كۆتایی به‌ جه‌نگ ده‌هێنین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێــران زنجیرەیەک هێرشى مووشەکیی ئەنجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان خستەخوارەوە

سەرەتا