3 کاتژمێر پێش ئێستا 143 جار خوێنراوەتەوە

بەڕازیل یاریی دۆستانە بەرانبەر براوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2018 ئەنجام دەدات

پەیام سپۆرت - بڕيار تەها

هەڵبژاردەی بەڕازیل دوو یاریی دۆستانە بەرانبەر دوو هەڵبژاردەی ئەورووپی ئەنجام دەدات کە براوەی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2018ــن.

 یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لە ماڵپەری تایبەت خۆی ڕایگەیاند، تیپی تۆپی پێی وڵاتەکەیان دوو یاری دۆستانەی لە ماوەی پشووی نێودەوڵەتی داهاتوودا ئەنجام دەدات.

بەڕازیل، لە مانگی سێ و لە 26ـی ئەو مانگەدا لە شاری بۆستنی ئەمەریکا ڕووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی نیوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە ڕەهەندێکی مێژووی هەیە و بینەری تۆپی پێ دەگەڕێنێتەوە بۆ مۆندیالی 1998 و 2006، کە لە هەردوو ئەو یارییەدا فەرەنسا بە ئەنجامی 3-0 و 1-0 براوە بوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵبژاردەی بەڕازیلی دوای پێنج ڕۆژ دووەم یاری دۆستانەی خۆی ئەنجامدەدات، کە ڕۆژی 31ـی مانگی سێ دەکات و  بەرانبەر کرواتیا لە ئۆرلاندۆ ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

ئەم دوو یارییە بەشێکە لە هەوڵەکانی ستافی ڕاهێنەرایەتی بەڕازیلی بۆ ئامادەیی تەکنیکی و جەستەیی یاریزانان و هەڵسەنگاندنی یاریزانە بەردەستەکان پێش مۆندیالی 2026ـی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕازیل یاریی دۆستانە بەرانبەر براوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2018 ئەنجام دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی شوێنگرەوەی گواردیۆلای دیاری کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاداشتە داراییەکانی مۆندیال بە ڕیژەی ٪50 زیادی کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فێرمینۆ هۆکاری نەچوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان ڕێککەوتنی زارەکی بۆ ئەرکێکی ڕاهێنەرایەتی کردووە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا ئاشکرای دەکات کە پارەیان بە نیگرێرا داوە بەڵام بۆچی؟

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا و دوو ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە وتەیان لێوەردەگیرێت

  • پێش 1 هەفتە

    جیرارد داوا لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵ دەکات ناکۆکی نێوان سەڵاح و سلۆت چارەسەر بکات

سەرەتا