4 کاتژمێر پێش ئێستا
202 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆدریگۆ چیرۆکی سەرنجڕاکێشی پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەگێرێتەوە
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
ڕۆدریگۆ
گۆسی بەڕازیلی چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش لەسەر پەیوەندیکردنی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی
ئیسپانییەوە دەگێڕێتەوە.
لە
لێدوانێکیدا ڕۆدریگۆ دەڵێت: بە خانەوەدەکەمم وتم، تەنیا چاوەڕێ بکەن و ببینن. ئەم هەفتەیە
سێ گۆڵ تۆمار دەکەم و ڕیاڵ مەدرید دێن بۆ گرێبەست کردن لەگەڵم، دایک و باوکم وتیان
هیوادارن وابێت، بەڵام لە چاوەکانیاندا دەمبینی کە بڕوایان نەدەکرد.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا ڕۆدریگۆ دەڵێت: یارییەکە دەستی پێکرد؛ خولەکی 22 گۆڵی یەکەم،
خولەکی 26 گۆڵی دووەم و ، خولەکی 31 گۆڵی سێیەمم تۆمار کرد، هاتتریکم لە نۆ خولەکدا
تۆمار کرد، دڵنیام لە نێوان هەردوو گێمەکەدا، مەدرید بەدوای ژمارەی تەلەفۆنی
باوکمدا دەگەڕان، درەنگانی ئەو شەوە، دواجار باوکم گەڕایەوە ماڵەوە، بە تەنیشتمدا
تێپەڕی و هیچی نەوت، ڕاستەوخۆ چوو بۆ ژوورەکەم، کاتێک گەڕایەوە، درێسێکی ڕیاڵ مەدریدی
دایە دەستم، لە پشتەکەی نووسرابوو ڕۆدریگۆ.
لە
درێژەی قسەکانیدا یاریزانە بەڕازیلییەکە وتی: دواتر باوکم بۆی ڕوونکردمەوە: ڕێک
دوای یارییەکە پەیوەندییان پێوە کردووە، ئەو ڕۆژە چووە بۆ ساوپاولۆ و گرێبەستەکەی
واژۆ کردووە، نەیویستبوو هیچم پێ بڵێت تاوەکو گواستنەوەکە بە تەواوی مسۆگەر نەبێت.
لە
کۆتایدا ڕۆدریگۆ دەڵێت: یەکدیمان لەباوەش گرت، ئەوە پەرجوو (موعجیزە) بوو، تەنها
خودا دەیتوانی وا بکات ئەمە ڕووبدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە