2 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

گراهام ئارنۆڵد هۆکاری وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی عێراق ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق هۆکاری وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی شێرەکانی ڕافیدێن ئاشکرا دەکات.

 ڕاهێنەرە ئوستڕالییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی وڵاتەکەی سەرەتا وتی: دەمزانی ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکە ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێت، بەڵام بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو سەرسام بووم پێیان، بەتایبەت بە کوالێتی یاریزانەکان و ڕۆحییەتی جەنگاوەریان، سەرنەکەوتنی عێراق بۆ مۆندیال بۆ ماوەی 40 ساڵ، هۆکاری سەرەکی بوو کە وای لێکردم ئەم ئاڵنگارییە قبووڵ بکەم.

ئاڕنۆڵد دەشڵێت: من زۆر چێژ لە کارەکەم دەبینم و ئەو کەسانەی کاریان لەگەڵ دەکەم کەسانی ناوازەن، بەپێی ئەوەی پێم وتراوە، ملیۆنێک عێراقی لە ئەمریکا و کەنەدا دەژین، کەواتە هاندەرانمان لەوێ چاوەڕێمانن و پێویستمان پێیان دەبێت تاکو لە مەکیسک لە یارییەکەی پاشکۆ پاڵپشتیمان بکەن.

لە کۆتایدا ڕاهێنەرەکەی شێرەکانی ڕافیدێن ڕایگەیاند، هاندەرانی عێراق عاشقانی تۆپی پێن و خەونی گەیشتن بە مۆندیالیان هەیە، کەسانی باش هەن کە سەرپەرشتی تۆپی پێیەکەی دەکەن، وەک عەدنان دەرجال، سەرۆکی یەکێتییەکە، ئەو یەکێکە لەو کەسانەی کە زۆرترین شەیدای تۆپی پێیە لەوانەی کە مامەڵەم لەگەڵ کردوون، ئەو تینووی گەیشتنە بە مۆندیال و هەمیشە هەوڵدەدات بڕیاری دروست بدات، پێش ئەوەی ئەرکەکە قبووڵ بکەم، گەورەترین نیگەرانیم ئەوە بوو ئایا عێراق وڵاتێکی نائارامە بۆ ژیان، بەڵام ئەمە تەنیا وێنایەکی هەڵە بوو، چونکە بەغداد شارێکی زۆر ئارامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گراهام ئارنۆڵد هۆکاری وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی عێراق ئاشکرا دەکات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕابیۆ ئامانجی میلان لەم وەرزە ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان یاریزانەکان و ڕاهێنەردا خۆیان یەکلایی کردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕازیل یاریی دۆستانە بەرانبەر براوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2018 ئەنجام دەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی شوێنگرەوەی گواردیۆلای دیاری کردووە

  • پێش 1 هەفتە

    پاداشتە داراییەکانی مۆندیال بە ڕیژەی ٪50 زیادی کردووە

  • پێش 1 هەفتە

    فێرمینۆ هۆکاری نەچوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    زیدان ڕێککەوتنی زارەکی بۆ ئەرکێکی ڕاهێنەرایەتی کردووە

سەرەتا