3 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ڕابیۆ ئامانجی میلان لەم وەرزە ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ئادریان ڕابیۆی فەڕەنسی و یاریزانی ئەیسی میلان ئامانجی
تیپەکەی لەم وەرزە ئاشکرا دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکی بۆ کەناڵی سکای سپۆڕت" سەرەتا ڕابیۆ
لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی وتی: کارێکی قورسە بۆ یانەیەکی وەک ئێمە، چونکە
تەنیا چەند یاریزانێکی کەم پێشتر نازناوەکەیان بردووەتەوە و ڕاهاتوون لەسەر ئەوەی
هەوڵ بۆ بردنەوەی خولێک بدەن کە کاتێکی زۆر دەخایەنێت و پڕە لە فشار، بۆیە پێموایە
کۆتایهێنان لە نێوان چوار پلەی پێشەوە ئامانجی گشتیی یانەکەیە و ئێمە ئەوە دەزانین،
بەڵام من بە شەخسی ئامانجم بۆ شتێکی گەورەترە، چونکە ئەگەر بتوانیت نمرەی 10 بەدەست
بهێنیت، نابێت بە 6 یان 9 نمرە ڕازی بیت.
سەبارەت بە ئالێگری، ئاردیان دەشڵێت: بە بڕوای من ئەوەی
میلانی لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ ئەمساڵ گۆڕیوە یاریزانێک یان پێکهاتەکە نییە، بەڵکو ڕاهێنەر
و ستافەکەیەتی، ئێمە هەموومان ئالێگری دەناسین و زۆر گرنگە بۆ تیپێک ڕاهێنەرێکی هەبێت
کە هەم لە ڕووی تەکتیکی و هەم لە ڕووی مرۆییەوە ئەوەندە بەهێز بێت.
لە کۆتایدا ڕابیۆ باسی لە ڕەفائیل لیاو کرد و ڕایگەیاند،
ئەو یاریزانێکی خاوەن کوالیتییەکی گەورەیە و هەمووان ئەوە دەزانن، بەڵام پێویستە بەردەوام
بێت لە گەشەکردن و پاشان ئەوە دەمێنێتەوە سەر خۆی لە ڕووی دەروونییەوە تێبگات دەیەوێت
تا کوێ بڕوات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە