1 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ژمارەیەك هێرشی كوشندەمان كردووەتە سەر چەكدارانی داعش لە نێجیریا
پەیام
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ژمارەیەك هێرشی كوشندەیان كردووەتە سەر گرووپەكانی سەر بە داعش لە نێجیریا. بانگەشەی ئەوەش دەكات، ئەو چەكدارانە مەسیحییەكانیان كوشتووە.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ژمارەیەك هێرشی بەهێز و خوێناویی كردووەتە سەر گرووپەكانی سەر بە داعش لە باكووری رۆژئاوای نێجیریا.
ڕاشیگەیاندووە: ئەگەر ئەو چەكدارانە بەردەوام بن لە كوشتنی مەسیحییەكان، ئێمەش لە بۆردومانكردنیان بەردەوام دەبین.
پۆستەكەی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تروس شۆشیال" زانیاریی لەبارەی وردەكاری ئەو هێرشانەوە تێدا نییە، هەروەها كۆشكی سپییش هێشتا زانیاریی ئەوتۆی لەبارەی بۆردومانەكانەوە بڵاو نەكردووەتەوە.
لای خۆیەوە پیت هیگسیت، وەزیری جەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند: ترەمپ ڕوون و ڕاست بوو كاتێك وتی كوشتنی مەسیحییەكان لە نێجیریا و شوێنەكانی دیكەش دەبێ كۆتایی بێت.
ئەمە یەكەم جارە لە سەردەمی ترەمپدا ئەمریكا بۆردومانی نێجیریا بكات، ئەمەش دوای ئەوە هات كە ترەمپ ماوەیەكە بە چڕی بانگەشە بۆ ئەوە دەكات كە مەسیحییەكانی ئەو وڵاتە ژیانیان لە مەترسیدایە و ڕووبەڕووی كۆمەڵكوژی دەبنەوە. بەشێك لە شارەزایانیش پێیان وایە ترەمپ بەو پاساوە دەیەوێت دەستێوەردان لە گەورەترین وڵاتی ئەفریقا لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە بكات. هەروەها دەیەوێت دڵی دەنگدەر و لایەنگرە ئینجلییەكانی لە ئەمریكا ڕازی بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە