27/12/2025 397 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە بۆ دەنگدان لەسەر بەهەرێمبوونی پارێزگاكەیان، كۆدەبێتەوە

پەیام 

بۆ دەنگدان لەسەر هەرێمبوونی شارەكەیان، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە چەند رۆژێكی دیكە كۆ دەبێتەوە.

بەپێی ئەو بەڵگانەی ئاژانسە هەواڵییەكان دەستیان كەوتووە، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە ڕۆژی دووشەممە بۆ دەنگدان و دەستپێكردنی ڕێكارەكانی گۆڕانی پارێزگاكەیان بۆ هەرێمێكی ئیداری كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن و ئەندامانی ئەنجوومەنەكەیش هەنگاوەكە لە چوارچیوەی یاسا و دەستووی عێراقدا ناو دەهێنن و دەڵێن ئامانجیان گەڕاندنەوەی مافە ئیداری و ئابوورییەكانە بۆ خەڵكی پارێزگاكە.

بەپێی بەڵگەكان ئەنجوومەنەكە كۆدەنگیی زۆرینەی ئەندامان بەخۆوە دەبینێت بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەی بە هەرێمبوونی بەسڕە، ئاماژە بەوەش كراوە "ئەم هەنگاوە جیابوونەوە لە عێراق نییە، بەڵكو گۆڕانكارییەكی ئیدارییە و بۆ گەڕاندنەەی دەسەڵاتی فراوانە و بە فەرمی بڕیارەكەیش ڕەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت بۆ گرتنبەری ڕێكاری پێویست و دەستووری".
هەنگاوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگاكە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی ناوخۆیی و پشتویانی هێزە سیاسییە دیارەكانی بەسڕە دێت و چالاكانی شارەكە بە كارابوونی دەستووری عێراق و فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی ئیدارەی ناوخۆی ناوی دەهێنن و پاڵپشتی جەماوەری لە شارەكە بەدوادا هاتووە كە گرنگترین دەروازەی ئاوی و سەرچاوەی نەوتی عێراقە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا