20/06/2026 613 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

پەیام

دەزگای كەشناسیی فەڕەنسا  بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی گەرمای توندەوە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەیی لە دەیان ناوچە و هەرێمی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

دەزگای كەشناسی فەرەنسا بڵاوی كردەوە: حاڵەتی ئامادەیی ڕەنگ پڕتەقاڵی لە 60 هەرێم و ناوچە بەردەوام دەبێت بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرما نائاساییەی وڵاتی گرتووەتەوە.

بەپێی ئەوەی دەزگای كەشناس ڕایگەیاندووە "بەكۆی گشتی ئاگاداركردنەوە بۆ دوو لەسەر سێی هەرێمەكانی فەرەنسا دەركراوە كە پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما تێیاندا 38 پلەی سەدی تێبپەڕێنێت".

هەر لەو میانەیەدا و بۆ ئامادەكاریی هاتنی شەپۆلی گەرما، بڕیارە سەباستیان لیكورنو سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا بە بەشداری 14 وەزیر سەرپەرشتی كۆبونەوەی شانەی قەیرانەكان بكات.

مانگی ڕابردوو شەپۆلێكی بێوێنەی گەرما وڵاتی فەرەنسای گرتەوە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ژمارەی پێوانەیی بۆ ئەو مانگە شكاند و لە زۆرێك لە ناوچەكانی فەرەنسا هەرە گەرمترین ڕۆژەكان تۆمار كران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 3 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا