26/06/2026 609 جار خوێنراوەتەوە

یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

پەیام

یەكەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ لە ئیسپانیا، تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 212 كەس و پلەكانی گەرما 45 پلەی تێپەڕاند.

سیستەمی چاودێری مردن لە زانكۆی "كارلۆس سێیەم" لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ڕایگەیاند، لە نێوان ڕۆژانی یەكشەممە تا چوارشەممەی ڕابردوو، 212 كەس بەهۆی بەرزبوونەوەی نائاسایی پلەكانی گەرما گیانیان لەدەست داوە، كە لە هەندێك ناوچە گەیشتووەتە سەروو 45 پلەی سەدی.
ئامارەكان دەری دەخەن كە ڕۆژی چوارشەممە بەرزترین ڕێژەی مردنی تێدا تۆمار كراوە كە 95 حاڵەت بووە، ئەمەش نزیكەی نیوەی كۆی گشتی قوربانییەكانی ئەو چوار ڕۆژەیە. 

هەروەها لە ڕۆژانی سێشەممە 66 حاڵەت، دووشەممە 38 و یەكشەممە 13 حاڵەتی مردنی پەیوەست بە گەرما تۆمار كراون.

ئیسپانیا ساڵانە ڕووبەڕووی شەپۆلی گەرمای بكوژ دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی مەدرید ئاشكرای كردووە كە لە هاوینی 2025دا 3 هەزار و 832 كەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەست دابوو. بەگوێرەی دەستەی كەشناسی، ئەم شەپۆلە گەرمایەی كە زۆربەی ئەوروپای لەسەرتای ئەم هەفتەیەوە گرتبووەوە، ڕۆژی پێنجشەممە لە ئیسپانیا كۆتایی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • پێش 2 هەفتە

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

  • پێش 2 هەفتە

    باكووری كوردستان.. پشیلەی وان ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ شاری وان ڕادەكێشێت

  • پێش 3 هەفتە

    دادگایەكی ئەمریكا بە بڕی 567 ملیۆن دۆلار سزای كۆمپانیای مێتای دا

  • پێش 3 هەفتە

    دادگای ئەمریكا دروستكردنی هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی ڕاگرت كە تێچووەكەی 400 ملیۆن دۆلارە

  • 25/07/2026

    ترەمپ بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكات

سەرەتا