2 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
هەوڵدەدرێت ژمارەى دانیشتووانى سویسرا لە 10 ملیۆن کەسدا سنووردار بکرێت
پەیام
دەنگدەرانی سویسرا بەشداری لە ڕاپرسییەكی گشتیدا دەكەن بۆ دیاریكردنی سنوورێكی یاسایی لە بارەی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەكەیان كە لە 10 ملیۆن كەس تێپەڕ نەكات.
ڕاپرسییەكە لەسەر دەسپێشخەریی پارتی گەلی سویسرای ڕاستڕەو دەستی پێكردووە و داوای هەمواری دەستوور دەكات بۆ ئەوەی ژمارەی خەڵكی وڵاتەكە تا ساڵی دوو هەزار و پەنجا لە 10 ملیۆن تێپەڕ نەكات.
ئامانجی سەرەكیی ئەم هەنگاوە كۆنتڕۆڵكردنی كۆچبەری و كەمكردنەوەی فشارە لەسەر خزمەتگوزارییە گشتییەكان و كەرتی نیشتەجێبوون، بەو پێەی ئێستا ژمارەی دانیشتووان لە نۆ ملیۆن كەس تێپەڕیوە.
ئەگەر پڕۆژەكە پەسەند بكرێت، پێدەچێت سویسرا ناچار بێت ڕێككەوتننامەی ئازادیی هاتوچۆی هێزی كار لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا هەڵبوەشێنێتەوە كە ئەمەش بە "برێكستی سویسرا" ناو دەبرێت.
لە بەرانبەردا، حكومەتی سویسرا و ناوەندە بازرگانییەكان هۆشداری دەدەن كە ئەم بڕیارە زیانی قورس بە ئابووریی وڵات دەگەیەنێت، چونكە كەرتە گرنگەكانی وەك تەندروستی، دەرمان و تەكنەلۆژیا بە چڕی پشت بە هێزی كاری بیانی دەبەستن.
هەر چەندە ئەنجامی ڕاپرسییەكان نیشانی دەدەن كە دەنگدەران لەسەر ئەم پرسە دابەش بوون، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای هاووڵاتیانە كە ئایا دەیانەوێت وڵاتەكەیان بە ڕووی جیهاندا بە كراوەیی بمێنێتەوە، یان نا؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە