20/06/2026 637 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا پەردەی لەسەر ئەو فڕۆكە سەرۆكایەتییە لادا كە لەلایەن قەتەرەوە وەك دیاری پێی بەخشراوە كە دووجار لە فڕۆكەكەی پێشوو گەورەترە و بڕیارە بەشێوەی كاتیی بۆ گەشتەكانی بەكاری بهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەبەردەم ئەو فڕۆكە سەرۆكایەتییە نوێیەی لەلایەن قەتەر وەك دیاری بێ مەرج پێی بەخشراوە وتی: ئەم فڕۆكەیە كەشخەترینە لە جیهاندا و بە شازی دروست كراوە و قورسە جارێكی دیكە هاوشێوەی ببینرێتەوە.

ترەمپ لە بەردەم ژمارەیەك لە فڕۆكەوانان لە بنكەی ئەندروزی ئاسمانیی هاوبەش لە ویلایەتی ماریلاند وتیشی: دەمەوێت سوپاسی میری قەتەر بكەم، ئەو پیاوێكی باشە.

ترەمپ وتیشی: خۆشحاڵم كە لە كۆتاییدا بەو فڕۆكەیە گەیشتم كە لەگەڵ حەزی خۆم دەگونجێت.

فڕۆكە نوێیەكە كە هێزی ئاسمانیی ئەمریكا دوای وەرگرتنی لە قەتەر بە دیاریی ناوی (ڤی سی 25 بی) لێ نا، بە مەبەستی بەكارهێنانی بۆ ئەركی حكوومی بە گوژمەی نزیك بە 400 ملیۆن دۆلار ژمارەیەك گۆڕانكاریی تێدا ئەنجام دا، بڕیارە دواین گەشتە ئەزموونییەكانی دەست پێ بكات و تا ساڵی 2028 لەكاردا بێت.

قبوڵكردنی ئەو فڕۆكەیە كە لە جۆری بۆینگ 747ـە لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە مشتومڕێكی زۆری لە ڕووی ئاسایش و هەژموونی بیانی دروست كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

  • پێش 3 هەفتە

    توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیرینی و خواردنه‌وه‌ گازییەكان مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان زیاتر دەكەن

  • پێش 3 هەفتە

    سەروپێ بە خواردنێكی بەتام و چێژبەخش دادەنرێت بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا

  • پێش 3 هەفتە

    گیانلەدەستدانی یەكەم تووشبوو بە ڤایرۆسی شامۆندا لە فەڕەنسا ڕاگەیەندرا

  • پێش 3 هەفتە

    پاش فشارەكانی سەریان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و كارمەندەكانی خەڵات دەكرێن

سەرەتا