14/06/2026 878 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ یادی 80 ساڵەی بە خەرجكردنی 60 ملیۆن دۆلار دەكاتەوە

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا بە تەرخانكردنی بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی یارییە جەنگییەكانی "ئێم ئێم ئەی" لە نێو حەوشەی كۆشكی سپی بۆ یادی لەدایكبوونی خۆی، ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە. 

دۆناڵد ترەمپ، وەك بەتەمەنترین سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاری دا یادی 80 ساڵەی تەمەنی بە شێوازێكی جیاواز بكاتەوە و میوانداریی یارییەكانی "یو ئێف سی فریدەم 250" بكات كە تایبەتن بە یاریە بەرگرییە ئازادەكان.

بۆ ئەم مەبەستە، قەفەسێكی گەورەی شەڕكردن لە نێو حەوشەی كۆشكی سپیدا دروست كراوە و 14 ئەستێرەی جیهانیی یارییەكە تێیدا ڕكابەری دەكەن.

ئەم بۆنەیە كە 60 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، هاوكاتە لەگەڵ یادكردنەوەی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریكا و لە نێو حەوشەی كۆشكی سپیدا جێگەی دانیشتن بۆ زیاتر لە چوار هەزار بینەر دابین كراوە. 

ئەم نمایشە گەورەیە شەپۆلێكی توندی ڕەخنەی لای نەیارانی ترەمپ دروست كردووە، چونكە پێیان وایە لە كاتی جەنگی ئێران و بەرزبوونەوەی نرخەكاندا، خەرجكردنی ئەو بڕە پارە زۆرە بۆ ئاهەنگگێڕان كارێكی نەگونجاوە، لە بەرانبەردا ترەمپ بە نمایشێكی "بێوێنە" وەسفی دەكات كە گەنجان پێی سەرسام دەبن، هاوكات پێشبینییش دەكرێت ئەم ئاهەنگی لەدایكبوونە هاوكات بێت لەگەڵ واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكات

  • پێش 4 هەفتە

    بۆ سێیەم ساڵ (محەمەد) لە پێشەنگی لیستی ناوی منداڵانى بەریتانیادایە

  • پێش 4 هەفتە

    هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت کە وەک دیارى پێیان درابوو

  • 03/07/2026

    دوای هەشت ڕۆژ لەژێر داروپەردوودا پیاوێك لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا ڕزگار كرا

  • 27/06/2026

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • 26/06/2026

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • 20/06/2026

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • 20/06/2026

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

سەرەتا