4 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

میلان بە ناچاری دەچێتە ژێر باری مایک ماینانەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی ئەیسی میلان هەنگاوەکانی زیاتر چڕدەکاتەوە بۆ پاراستنی مایک ماینانی گۆڵپارێزی فەڕەنسی ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی نوێوە کە مەرجەکانی باشتر کردووە.

 ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆڕت" بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسانی یانەکەی شاری میلانۆ هەوڵ دەدەن ماینان بە مانەوە ڕازی بکەن بۆ ئەو مەبەستە ئامادەن مووچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن یۆرۆی پێ بدەن بەوەش هاوشانی ڕەفائیل لیاو دەبێتە خاوەن زۆرترین مووچە لە نێو یانەکەدا.

سەرچاوەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، گرێبەستە نوێیەکەی گۆڵپارێزەکە تاکو هاوینی 2029 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی وەرزی دواتریش، لە ئێستادا هەردوولا نزیکن لە ڕێککەوتن، چونکە ماینان داوای حەوت ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی کردووە و تەنیا نیو ملیۆن یۆرۆ جیاوازییان هەیە.

هەرچەندە میلان پێداگیرە لەسەر مانەوەی ئەم گۆڵپارێزە دەکات کە 181 یاری بۆ تیپەکە ئەنجامداوە، بەڵام پلانێکی یەدەگیشی ئامادە کردووە کە بریتییە لە گواستنەوەی "هۆگۆ سۆزا"ـی گۆڵپارێزی یانەی کۆرێنتیانزی بەڕازیلی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    میلان بە ناچاری دەچێتە ژێر باری مایک ماینانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ دەیەوێت ڕێگری لە بەرشەلۆنە بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدریگۆ چیرۆکی سەرنجڕاکێشی پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەگێرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گراهام ئارنۆڵد هۆکاری وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی عێراق ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕابیۆ ئامانجی میلان لەم وەرزە ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان یاریزانەکان و ڕاهێنەردا خۆیان یەکلایی کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕازیل یاریی دۆستانە بەرانبەر براوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2018 ئەنجام دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی شوێنگرەوەی گواردیۆلای دیاری کردووە

سەرەتا