3 کاتژمێر پێش ئێستا 162 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ دەیەوێت ڕێگری لە بەرشەلۆنە بکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری بەنفیکا لە ترسی هەوڵەکانی بەرشەلۆنە داوای نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارێکی کردووە.

 ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بەرگریکارێکی دڵی بەرگریدا بە تایبەت دوای پێکانەکەی کریستێنس و ناڕوونیی دۆخی ئاراوخۆ و پڕنەکردنەوەی شوێنی ئینیگۆ مارتینێز.

بەپێی زانیارییەکانی موندۆ بێت، نیکۆلاس ئۆتامێندی، گرێبەستەکەی لەگەڵ بەنفیکا لە کۆتایی وەرزدا تەواو دەبێت، یەکێکە لەو ناوانەی بەرشەلۆنە بیری لێدەکاتەوە، چونکە پێیانوایە بەرگریکارەکە دەتوانێت ڕاستەوخۆ و بێ دواکەوتن ئاستێکی جێگیر پێشکەش بکات.

لای خۆشیانەوە، سەرچاوە پۆرتوگالییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، مۆرینیۆ داوای کردووە بە خێرایی گرێبەستی ئۆتامێندی نوێ بکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە بکرێت لە زستاندا، جۆزێ جەختی لە گرنگی ئۆتامێندی کردووەتەوە بۆ تیپەکە و داوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە تەنانەت پێش ئەوەی ئارەزووی بەرشەلۆنە بۆ یاریزانەکە ئاشکرا بێت، ئەم پەیامەی ئاڕاستەی ڕۆی کۆستای سەرۆکی بەنفیکا کردووە، سەرەڕای ئەوەی بەرگریکارەکە و خێزانەکەی هەست بە ئاسوودی دەکەن.

شایەنی باسە بەرشەلۆنە تاکو 15ـی مانگی یەک کاتی لەبەردەمدایە بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی پزیشکی فەڕمی بە لیژنەی لالیگا کە دووپاتی بکاتەوە کریستێنس بۆ ماوەیەکی درێژ دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات ڕێژەی سەدا 80ـی مووچەکەی بۆ تۆمارکردنی یاریزانێکی نوێ بەکاربهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ دەیەوێت ڕێگری لە بەرشەلۆنە بکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆدریگۆ چیرۆکی سەرنجڕاکێشی پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەگێرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گراهام ئارنۆڵد هۆکاری وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی عێراق ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕابیۆ ئامانجی میلان لەم وەرزە ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان یاریزانەکان و ڕاهێنەردا خۆیان یەکلایی کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕازیل یاریی دۆستانە بەرانبەر براوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2018 ئەنجام دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی شوێنگرەوەی گواردیۆلای دیاری کردووە

  • پێش 1 هەفتە

    پاداشتە داراییەکانی مۆندیال بە ڕیژەی ٪50 زیادی کردووە

سەرەتا