2 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ گه‌ڕی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رێوه‌ده‌چێت
ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده نه‌بوون و كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێرێك دواخرا و دواتریش بۆ نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دواخرایه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هیچ كام له كاندیده كورده‌كان ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، هه‌ڵبژاردنه‌كه كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م و له گه‌ڕی دووه‌میشدا یه‌كلایی نه‌بوه‌وه.
له كاتژمێر 10:30ی شه‌و دوای پشووی په‌رله‌مانتاران هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه درا، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران له‌ناو هۆڵی كۆبونه‌وه، دانیشتنه‌كه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك دواخرا و دواتر گه‌ڕی دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو.
لە گەڕی یەكەم و دووەمى دەنگدادا هیچ كام لە شاخەوان عەبدوڵا، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و رێبوار كەریم، كاندیدی رەوتی هەڵوێست نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن، كە (166) دەنگەو نیوە كۆ یەكی دەنگی ژمارەی پەرلەمانتارانی عێراقە.
لە گەڕی دووەمی دەنگداندا، پەرلەمانتار رێبوار کەریم 156 دەنگ و پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵا 102 دەنگی بەدەستهێناوە و 22 دەنگيش پووچەڵ بوون، لە گەڕی یەکەمدا رێبوار کەریم 153 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 119 دەنگیان بەدەستهێنا.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پێویستە هەر كاندیدێك 165 دەنگ یان زیاتر بەدەستبهێنێت، بۆئەوەی پۆستەکە وەربگرێت.
دانیشتنی گەڕی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی جێگری دووەم خراوەتە پاشنیوەڕی ئەمڕۆ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە