2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كانی په‌رله‌مان به كێبڕكێی قورس‌دا تێپه‌ڕی
په‌یام
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی له پێكهاته سوننه‌ی عێراق، له‌ناو سێ كاندیددا وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا، پاش ئه‌وه‌ی توانیی له كۆی 309 ئه‌ندامی ئاماده‌بوو ده‌نگی 208 ئه‌ندام به‌ده‌ست بهێنێت كه ده‌كاته 67%.
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسیی ته‌مه‌ن 45 ساڵ له حزبی ته‌قه‌دوم و نوێنه‌ری فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتیمانی سوننه‌كان، توانیی به به‌ده‌ستهێنانی 208 ده‌نگ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت له دوای پاشه‌كشه‌ی موسه‌نا سامه‌رائی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و، به‌و جۆره‌ش به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕكابه‌كه‌یدا سالم عیساوی كه 66 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا هه‌روه‌ها عامر عه‌بدولجه‌بار كه ته‌نیا نۆ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، سه‌ر بكه‌وێت، له پرۆسه‌كه‌دا 26 ده‌نگی پووچه‌ڵ هه‌بوون.
دیاریكردنی هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی وه‌ك نوێنه‌ری سوننه‌كان له دوای زیاتر له 40 ڕۆژ وتوێژ و كۆبوونه‌وه هات، به‌تایبه‌ت كه شیعه‌كان به كاندیدكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ڕازی نه‌بوون.
دواتریش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه چوو، كه هه‌ریه‌ك له عه‌دنان فه‌یحان و موحسین مه‌نده‌لاوی كاندید بوون، عه‌دنان فه‌یحان كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی،
بڕیاره دواتر له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سه‌رۆككۆمار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت كه پشكی كورده و تا ئێستا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه و دیار نییه كێ كاندیده بۆ ئه‌و پۆسته، دواتر سه‌رۆككۆماری نوێ گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنی په‌رله‌مانی ڕاده‌سپێرێت بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران و پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە