2 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

تایلەند و كەمبۆدیا لەسەر كۆتاییهێنان بە پێكدادانی سەربازیی ڕێككەوتن

پەیام 

تایلەند و كەمبۆدیا لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ و كۆتاییهێنان بە پێكدادانی سەربازیی نێوانیان ڕێك كەوتن. 

لە دوای چەند هەفتەیەك لە پێكدادانی خوێناوی نێوانیان، هەر یەك لە وڵاتانی تایلەند و كەمبۆدیا لە ڕاگەیانراوێكدا هاوبەشدا بڵاویان كردەوە: لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ و دانانی سنوورێك بۆ پێكدادانەكان ڕێك كەوتوون.

لە ڕاگەیانراوەكەدا باس لەوە كراوە "لەمڕۆوە ئاگربەستی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و هەر دوو لا لەسەر سڕكردنی جموجوڵی هێزە چەكدارەكان و ڕێگەپێدانی بە هاووڵاتیانی ناوچە سنوورییەكان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان ڕێك كەوتوون.

تایلەند و كەمبۆدیا لەسەر وەستانی هێرشكردنە سەر ئامانجی سەربازیی و ژێرخان لە هەموو حاڵەتەكان و ناوچەكان ڕێك كەوتوون.

لەماوەی ئەم مانگەدا پێكدادانی سەربازیی لەنێوان تایلەند و كەمبۆدیا ڕووی دا كە ساڵانێكە كێشەی سنوورییان هەیە و بەهۆیەوە 47 كەس كوژران و ملیۆنێك كەس ئاوارە بوون و ئەمریكا و چین و مالیزیا بۆ وەستاندنی ئەو پێكدادانە فشاریان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: من خاوەنی بڕیاری كۆتاییم لەبارەی ڕێككەوتنی ئاشتی ئۆكرانیا و ڕووسیاوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پێشووی مالیزیا بە تۆمەتی گەندەڵی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تایلەند و كەمبۆدیا لەسەر كۆتاییهێنان بە پێكدادانی سەربازیی ڕێككەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داواكاری گشتیی كۆریای باشوور داوای 10 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆكی پێشوو دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ژمارەیەك هێرشی كوشندەمان كردووەتە سەر چەكدارانی داعش لە نێجیریا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا ناڕازین كردەوەی سەربازیی بەرامبەر ڤەنزوێلا بەكاربهێنرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای دوو هه‌فته‌ له‌ گیرانی، سوپای ئۆكرانیا كشانه‌وه‌ی له‌ شارێك ڕاگه‌یاند

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا شەش مانگی دیكە سزا سەپێنراوەكانی سەر ڕووسیای درێژكردەوە

سەرەتا