2 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: من خاوەنی بڕیاری كۆتاییم لەبارەی ڕێككەوتنی ئاشتی ئۆكرانیا و ڕووسیاوە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا لە هەر ڕێككەوتنێكی ئاشتی لەبارەی ئۆكرانیاوە خۆی بە خاوەن بڕیاری كۆتایی دادەنێت.
پێش كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆكی ئەمریكا و ئۆكرانیا كە بڕیارە سبەی یەكشەممە بەڕێوە بچێت، دۆناڵد ترەمپ، لە دیدارێكدا لەگەڵ پێگەی پولیتیكۆ وتی : زیلینسكی هیچ شتێكی نییە تاوەكو من لەسەری ڕەزامەندیی بدەم، و دەبینین بزانن ناوبراو چی هەیە.
لەو دیدارەیدا، سەرۆكی ئەمریكا خۆی بە خاوەنی بڕیاری كۆتایی دانا لە هەر ڕێككەوتنێكی ئاشتی چاوەڕوانكراو لە نێوان ئۆكرانیا و ڕووسیادا، وتیشی: هیچ دەستپێشخەرییەك بەهای نابێت تاوەكو خۆم ڕەزامەندی لەسەر نەدەم.
ترەمپ وتیشی: لەو بڕوایەدایە دەكرێت كۆبونەوەیەكی بنیاتنەر لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا بكرێت، بەمنزیكانە و هەر كاتێك بەگونجاوی زانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین قسە دەكات.
لەنوێترین پێشهاتدا، كۆشكی سپی بە فەڕمی ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی بە كاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا بۆ كۆبوونەوەكەی سەرۆكی وڵاتەكەی و سەرۆكی ئۆكرانیا لە هاوینەهەواری (پاڵم بیچ) لە ویلایەتی فلۆریدا دیاریی كرد.
بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە پرسی خاك كە ناكۆكییترین خاڵی دانوستانەكانی كۆتاییهێنانی جەنگی ئۆكرانیا و ڕووسیایە لەخۆ دەگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە