2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: له قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات
په‌یام
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی كۆبووه‌وه و ڕایگه‌یاند هیوادارن به زووترین كات ده‌ست بكرێت به قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
دۆناڵد تڕه‌مپ له فلۆریدا له كاتی پێشوازی له بنیامین ناتانیاهو و ڕایگه‌یاند پێنج دۆسیه‌ی گه‌وره‌یان تاوتوێ كردووه به بێ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشكرا بكات به‌ڵام وتی غه‌ززه له پێشه‌وه‌ی گفتوگۆكان بوون.
تڕه‌مپ ڕایگه‌یاند ده‌بێت حه‌ماس چه‌كدابێت بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌م، هه‌روه‌ها هیوای خواست به خێرایی بگه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و چوونه نێو قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست، تا پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه پێویستی به لێكتێگه‌یشتنی ورد هه‌یه، هاوكات به‌ڵێنیدا كه واشنتن هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕووفاتی دوایین بارمته‌ی زایۆنی كه لای حه‌ماس ماوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌یشتن به "لێكتێگه‌یشتنی پێویست" كلیلی كۆتاییهێنانه به جه‌نگ و ده‌سپێكردنی قۆناغێكی نوێ، كه تێیدا ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه كاری له‌پێشینه ده‌بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە