2 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌تروشی كه‌لێنه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه‌مكردوه‌ته‌وه
په‌رله‌مانتارێكی پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌لێنی نێوان پارتی و یه‌كێتیی كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێگای دانانی سه‌رۆككۆماریش ئاسان نییه.
عه‌لی فه‌یلی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاندووه، هه‌ڵبژاردنی فه‌رهاد ئه‌ترووشی وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و بۆشایی و كه‌لێنه كه‌م ده‌كاته‌وه كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: كه‌مبوونه‌وه‌ی بۆشایی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه ڕێگای پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتی واڵایه و ئاسانه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و پۆسته مافێكی پێكهاته‌ی كورده و پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كاندید ده‌كرێت كۆڕایی له‌سه‌ر بێت.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ڕیگایه‌ك هه‌یه كه مه‌سعوود بارزانی له ساڵی 2014ـه‌وه پێشنیازی كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان كاندیده‌كه دیاری بكات، یان فراكسیۆنه كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كۆ ببنه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، یان سه‌رۆكی حزبه كوردییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان كه‌سێك بۆ سه‌رۆككۆمار دیاری بكه‌ن و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار به كۆی ده‌نگ هه‌ڵببژێردرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە