1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عێراقه
په‌یام
دوابه‌دوای ڕاده‌ستــكردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌سته‌ی نوێ، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمـــار كرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی له عامر فایز سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌ن وه‌رگرت به فه‌ڕمی ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كرده‌وه.
له هه‌مان دانیشتنیشدا، سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان نووسراوی "گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنی په‌رله‌مانی" چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له په‌ڕله‌مانتار یوسف كیلابی وه‌رگرت و پاشان بڕیار درا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، پێنجی كانوونی دووه‌می 2026 دوا بخرێت.
له پرسی پۆستی سه‌رۆككۆماردا، به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نیا سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كاندایه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی پاڵێوراوه‌كانیان بۆ ئه‌و پۆسته و ده‌بێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژیشدا هه‌ڵبژێردرێت.
به‌پێی ئه‌و سیستمی پشكدارییه‌ی له عێراق كاری پێ ده‌كرێت، پۆستی سه‌رۆككۆمار كه پۆستێكی فه‌خرییه و ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكار و بڕیاره بنه‌ڕه‌تیه‌كان لای سه‌رۆكوه‌زیرانه، بۆ كورده، له‌نێو كوردیشدا تائێستا پۆسته‌كه به‌ر یه‌كێتی كه‌وتووه، به‌ڵام تائێستا ڕێك كه‌وتن له‌وباره‌وه نه‌كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە