2 رۆژ پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
بۆ یەكەمجار گەشتی ئاسمانی بۆ عومرە و حەج لە فڕۆكەخانەی موسڵەوە دەستپێدەكات
پەیام
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق كە هاوكات سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقە بە وەكالەت، ڕەزامەندیی دا لەسەر ئەوەی، لەمەودوا گەشتی ئاسمانی بۆ عومرەكاران و حاجیان لە فرۆكەخانەی موسڵەوە بۆ سعودییە دەست پێ بكات.
پێشتر حاجیانی سنووری نەینەوا تەنیا بە وشكانی یان لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر، كەركووك و بەغدادەوە گەشتی سعودییەیان دەكرد، بەڵام بەپێی زانیارییەكان لە كۆتایی ئەم مانگەوە دەتوانن لە فرۆكەخانەی موسڵەوە گەشتی ئاسمانی بۆ سعودییە ئەنجام بدەن.
ئێستا تەنیا گەشتی ناوخۆیی لە فرۆكەخانەی موسڵەوە ئەنجام دەدرێت و گەشتی عومرەكاران دەبێتە یەكەم گەشتی نێودەوڵەتیی فرۆكەخانەكە.
جێی باسە ساڵی 2022 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق بەردی بناغەی نۆژەنكردنەوەی فرۆكەخانەی موسڵی دانا، مانگی حەوتی ساڵی 2025یش محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فڕۆكەخانەكەی كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە