1 رۆژ پێش ئێستا
199 جار خوێنراوەتەوە
"زیاتر له 300 ملیار دینار بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیره‌كان ته‌رخانكراوه"
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌ڵێت: خه‌ڵك به‌ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنن به‌ڵام 330 ملیار دینار بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره‌كان ته‌رخان كراوه.
باسم غوڕابی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، حكومه‌تی عێراق به بڕی 250 ملیۆن دۆلار كه ده‌كاته 330 ملیار دینار عێراقی گرێبه‌ستی كڕینی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره‌كان و به‌رپرسان له ناوخۆی عێراق و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
باسم غوڕابی ده‌ڵێت: كڕینی ئه‌م فڕۆكانه له كاتێكدایه هاووڵاتیانی عێراق به‌ده‌ست گرانبوونی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ده‌رمانه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی وتووه، به‌دواداچوون له‌بابه‌ته‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بزانن ئایا خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه زه‌به‌لاحه بۆ كڕینی فڕۆكه له‌م كاته‌دا پێویسته یان نا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە