14 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكاری دارایی سوودانی: حکومەت توانای ئیدارەدانی سیستمی دارایی هەیە

پەیام 

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی حكومەت توانای ئیدارەدانی سیستمی دارایی هەیە و ناكەوێتە ناو قەیرانی درێژخایەنەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: كورتهێنانی دارایی كورتخایەنە و نابێتە هۆی دروستكردنی ئاستەنگی لەبەردەم پەرەپێدان و زۆرینەی كات كورتهێنانی دارایی پەیوەستە بە ناسەقامگیری نرخی نەوتەوە.

باسی لەوەكرد وەبەرهێنەران درك بەوە دەكەن ئەو كورتهێنانە ڕەنگدانەوەی لاوازیی دامەزراوەیی نیە، بەڵكو پەیوەستە بە ناسەقامگیری بازاڕە نێودەوڵەتیەكان.

ووتی: سەقامگیری لە بەهای دراوی بیانی لەكاتی بوونی كورتهێنانی دارایی گرنگە، ژینگەیەكی ئابووری دەخوڵقێنێت كە دەتوانرێت پێشبینی بكرێت و ئەوەش گرنگترین ئەو پێوەرانەیە كە وەبەرهێنی بیانی بەدوایدا دەگەڕێت.

ڕوونشیكردەوە: بوونی دامەزراوەی دارایی بەهێز لەپێشەوەیان بانكی ناوەندی عێراق هۆكارێكی دڵنیاكردنەوەی وەبەرهێنەرانە و ڕەنگدارنەوەی توانای دەوڵەتە بۆ نەهێشتنی زەبری قەیرانە داراییە دەرەكیەكان و پارێزگاری لە سەقامگیری نەختینەیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری دارایی سوودانی: حکومەت توانای ئیدارەدانی سیستمی دارایی هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر كۆتاییهاتنی سڕكردنی سەرایا سەلام-ی لە بەسرە و كوت راگەیاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌: له‌م خوله‌دا یاسای حه‌شد ده‌رده‌كه‌ین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "زیاتر له‌ 300 ملیار دینار بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیره‌كان ته‌رخانكراوه‌"

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەكەمجار گەشتی ئاسمانی بۆ عومرە و حەج لە فڕۆكەخانەی موسڵەوە دەستپێدەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپەكانی مقاوەمەی عێراقی بە مەرج ئامادەن چەكدابنێن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری سودانی: ناجێگیریی بەهای دۆلار كاتییە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ لە دووەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لیژنەكانی پەرلەمان پێکدەهێنرێت

سەرەتا