3 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
باقر ساعدی: دیاریكردنی مالیكی بە پەسەندكردنی لایەنە شیعییەكان ئەنجامدراوە
پەیام
ئەندامێكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، پرسی دیاریكردنی نووری مالیكی وەكو تاكە كاندیدی سەرۆكوەزیران یەكلایی كراوەتەوە و لایەنە سیاسییەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی دەكەن.
باقر ساعدی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاندووە، كۆی لایەنە سیاسییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رازی بوون بە كاندیدكردنی نووری مالیكی و بە تەواوەتی پشتیوانی دەكەن.
هەروەها ساعدی راشیگەیاندووە، هیچ هێڵێك بۆ گەڕانەوە لە كاندیدكردنی نووری مالیكی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی نییە، بەڵكو ئەو پرسە كۆتایی پێهاتووە و لە ئێستادا قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە پێویستە لە وادەی یاسایی خۆیدا حكوومەت پێكبهێنرێت.
سەركردە شیعییەكە ئەوەش وتووە، دیاریكردنی مالیكی بە پەسەندكردنی كۆی لایەنە سیاسییە شیعییەكان ئەنجامدراوە و هەموو لایەك كۆكن لەسەر دیاریكردنی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە