19/01/2026 230 جار خوێنراوەتەوە

ئاكپارتی: توركیا دڵخۆشە مافەکانى كورد لەسەر بنەمای یاسا و دەستووری سووریا دابینبكرێن

پەیام 

عومەر چەلیك وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، مەرسومەكەی ئەحمەد شەرع سەرۆككۆماری سووریا بۆ گرەنتیكردنی مافەكانی كورد لەو وڵاتە، هەنگاوێكی زۆر گرنگە. ڕاشیگەیاند: توركیا دڵخۆشە بەوەی ماف و شایستەییەكانی كورد لەسەر بنەمای یاسا و دەستووری سووریا دابین دەكرێن.

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا، هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ی بەوە تۆمەتبار كردووە كە پابەندی ڕێككەوتنی 10 ی ئادار نەبووە و ڕاشیگەیاند: چالاكییەكان هەسەدە و ئەو لایەنانەی ڕێنماییان لێ وەردەگرێت هەرەشەن بۆ سەر سووریا و توركیا.

عومەر چەلیك جەختی لەوەش كردەوە، هەسەدە و پەكەكە هەوڵیان دا پرۆسەی توركیای بێتیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر شكستپێبهێنن بەڵام حكومەتی سوریا ڕێگریی لێ كردن و كۆتایی بە ئامانجەكانیان هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    دواى مووشەکبارانى بنکەکانیان، ئیتاڵیا هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان دەكێشێتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: لە هێرشەکەى سەر هەولێر ئەفسەرێكمان کوژراوە و پێنج سەربازمان برینداربووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکی هاوبەشی هەڵوێست و کۆمەڵ لەگەڵ سوودانی پرسی مووچە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كونسوڵی ئێران لە هەولێر: ژمارەیەك میدیای هەرێم لایەنگری ئەمریكا و زایۆنیستەكانن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێکى ئاسمانییدا بۆسەر بارەگایەکی حەشد لە قائیم؛ ٢٠ چەکدار کوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو ١٧ دڕۆن ئاراستەی هەولێر کراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆردومانکردنی بارەگایەکی حەشد لە کەرکووک پێنج کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

سەرەتا