2 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی فەڕەنسا: لە هێرشەکەى سەر هەولێر ئەفسەرێكمان کوژراوە و پێنج سەربازمان برینداربووە
پەیام
سەرۆكی فەرەنسا كوژرانی ئەفسەرێكی وڵاتەكەی لە هێرشێكی سەر هەولێردا ڕاگەیاند و دەشڵێت: ئەمە قبووڵكراو نییە.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆماری فەرەنسا، كوژرانی ئەفسەرێكی باڵای وڵاتەكەی و برینداربوونی شەش سەربازی دیكەی لە هێرشێكی درۆنیدا بۆ سەر بنكەیەكی هاوبەش لە هەولێر ڕاگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم هێرشە بە "قبووڵنەكراو" و نایاسایی دادەنێن.
شەوی ڕابردوو كاتژمێر 10:30خولەك، بنكەیەكی هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای فەرەنسا لە سنووری "مەلا قەرە" لە پارێزگای هەولێر بە درۆن كرایە ئامانج.
سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای فەرەنسا پشتڕاستی كردەوە كە بەهۆی هێرشەكەوە شەش سەربازیان بریندار بوون و دواتر یەكێكیان بەناوی "ئارنۆ فریۆن"، كە ئەفسەرێكی باڵای فەوجی 7ی هێزە چیانشینەكان بوو، گیانی لەدەست دا.
ماكرۆن لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوە كرد، هێزەكانیان لە ساڵی 2015وە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراقدا جێگیركراون و جەختی كردەوە كە ململانێیەكانی ئێران نابێتە پاساو بۆ ئەنجامدانی هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر هێزەكانیان.
جێگەی باسە لەم هێرشەدا كە بووە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە بارەگاكە، هیچ پێشمەرگەیەك بریندار نەبووە و زیانی پێ نەگەیشتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە