1 کاتژمێر پێش ئێستا
168 جار خوێنراوەتەوە
لە 14هەمین ڕۆژی شەڕدا، ئێران لە ژێر بۆردومانی تونددا ڕۆژی كردەوە
پەیام
لە 14هەمین ڕۆژی شەڕدا، ئێران لە ژێر بۆردومانی تونددا ڕۆژی كردەوە و سوپای زایۆنیش دەڵێت زیاتر لە 200 ئامانجمان پێكاوە.
لە چواردەهەمین ڕۆژی هێرشە هاوبەشەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران، سوپای قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند؛ هێزە ئاسمانییەكانیان لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 200 ئامانجی جیاوازیان لە ناوخۆی ئێران پێكاوە، كە سەكۆی هاویشتنی مووشەكی بالیستی و ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی چەكیان تێدابووە.
لە ناوخۆی ئێرانیشدا، لە ئەنجامی بۆردومانەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر شاری ئەراك، ژنێك و منداڵێك گیانیان لەدەست دا و 35 كەسی دیكەش بریندار بوون،
لای خۆیشەوە یاریدەدەری پارێزگاری هەمەدان لە ڕۆژاوای وڵاتەكە ڕایگەیاند لە بۆردومانی سەر ناوچەكانی دەوروبەری شارەكەیاندا كەسێك گیانی لەدەست داوە و پێنجی دیكەیش بریندار بوون
هاوكات تەقینەوەی بەهێزیش تاران و شارەكانی كرماشان، ئەهواز، ئەسفەهان و كاشان قومی هەژاندووە، بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەیش بەرپەرچدانەوەی چەند فڕۆكەیەكی جەنگی لە ئاسمانی كەرج ڕاگەیاند كە دەكەوێتە رۆژاوای تارانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە