1 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە سێ پارێزگای عێراق بۆردوومان كران
پەیام
بەیانیی ئەمڕۆ زنجیرەیەك بۆردوومانی ئاسمانیی، بارەگاكانی حەشدی شەعبی و بەرەی موقاوەمەی لە پارێزگاكانی كەركووك، سەلاحەدین و ئەنبار كردە ئامانج، كە بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان چەندین برینداری لە ڕیزەكانی ئەو گرووپە چەكدارانەدا لێكەوتووەتەوە.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان، لە پارێزگای كەركووك بارەگای لیوای 40ی حەشدی شەعبی سەر بە كەتائیبی "ئیمام عەلی" لە قەزای دووبز بە درۆن كرایە ئامانج.
هاوكات لە سەربازگەی حەمرە لە باشووری تكریت، بارەگایەكی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق بۆردوومان كرا و بەهۆیەوە سێ چەكدار بە سەختی بریندار بوون.
هەروەها لە پارێزگای ئەنباریش، بارەگایەكی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لە فەلـلوجە ڕووبەڕووی هێرشێكی ئاسمانی بووەوە.
ئەم هێرشانە لە كاتێكدایە كە بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل، حەشدی شەعبی زۆربەی بنكە سەرەكییەكانی چۆڵكردووە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانی دەستەی حەشدی شەعبی، تەنیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە 32 هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر پێگەكانیان لە عێراق، كە لە ئەنجامدا 27 ئەندامیان كوژراون و 50ی دیكەش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە